ئەحمەد تورك لە زیندانەوە پەیامێك بڵاودەكاتەوە
لە پەیامەكەیدا ئەحمەد تورك رایگەیاندووە: "تا ئێستا بەئابڕووەوە ژیاوم و لەمەودواش ئابڕووی خۆم دەپارێزم".
پارێزەران لە زاری ئەحمەد تورك بڵاویان كردەوە لە كاتی دەستگیركردنی پۆلیسەكان بێڕێزیان پێكردووە و تۆمەتی دزینی پارەیان خستوەتە پاڵ.
ئەو پارێزەرانەی چاویان بە ئەحمەد تورك كەوتووە ئاشكرایان كردووە، سەباحەت تونجەل، ھاوسەرۆکی دەبەپە، نورسەل ئایدۆغان و نیھات ئاکدۆغان، پەرلەمانتارانی ھەدەپە و بەکر کایا، ھاوسەرۆکی شارەوانی شاری گەورەی وان لە ھەمان زیندان زیندانیكراون.
دوای دوورخستنەوەی لە پۆستی ھاوسەرۆكی شارەوانی گەورەی مێردین، رۆژی 21 ئەم مانگە ھێزە ئەمنییەكانی توركیا ئەحمەد توركیان دەستبەسەركرد و رەوانەی زیندانی سیلیڤری ئیستەنبوڵ كرا.
K24 -
