چه‌ندان یاریزان له لایه‌ن راهێنه‌ره‌كانیانه‌وه ده‌ستدرێژی سێكسیان كراوته سه‌ر
دوای چه‌ندان ساڵ، ژماره‌یه‌ك یاریزان بێده‌نگیان شكاند و په‌رده‌یان له‌سه‌ر هه‌ندێ نهێنی هه‌ڵدایه‌وه كه پێشتر له‌سه‌رده‌می لاویه‌تیان له لایه‌ن راهێنه‌ره‌كانیانه‌وه ده‌ستدرێژی سێكسیان كراوه‌ته سه‌ر.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 23 نۆڤێمبه‌ری 2016، رۆژنامه‌ی Guardianـی بریتانیا له‌سه‌ر زاری چه‌ندان یاریزانی پێشووی تۆپی پێ، ئاشكرایان كردووه كه پێشتر له لایه‌ن راهێنه‌ره‌كانیانه‌وه ده‌ستدرێژی سێكسیان كراوه‌ته سه‌ر.
پاوڵ ستیوارت، یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی راهێنه‌ره‌كه ئاشكرا بكات، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه پێشتر له تیپی لاوان له نێوان ته‌مه‌نی 11 بۆ 14 ساڵان هه‌ڕه‌شه‌ی سێكسی لێكراوه.
ستیوارت كه پێشتر یاری بۆ یانه‌كانی مانچێسته‌ر سیتی، تۆتێنهام و لیڤه‌رپوولیش كردووه ده‌ڵێت: چه‌ندان جار له لایه‌ن راهێنه‌ره‌كه‌م ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته سه‌رم و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی لێكردووم ئه‌گه‌ر لای هه‌ر كه‌سێك بیدركێنم ده‌تكوژم.
ئه‌ندریۆ ودواردی ته‌مه‌ن 43 ساڵ، پێشتر یاری بۆ یانه‌ی شیفیڵد یونایتدی ئینگلیزی كردووه، یه‌كێكی دیكه‌بووه له قوربانییه‌كانی ده‌ستدرێژیكردنی سێكسی، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: له یانه‌ی (كریۆ ئه‌لێكساندرا) راهێنه‌ره‌كه‌م داوای سێكسكردنی لێكردم و منیش ڕه‌تم كرده‌وه.
ستێڤ واڵته‌رزی ته‌مه‌ن 44 ساڵانیش، به‌م شێوه‌یه چیرۆكی ده‌ستدرێژی كردنی سێكسی خۆی ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت: ته‌مه‌نم 16 ساڵان بوو، یاریزانی تیپی یانه‌ی (پلاماوس)ـی ئینگلیزی بووم، كاتێك له ساڵی 1988 له لایه‌ن (باری بێنلی) راهێنه‌ر ده‌ستدرێژی سێكسیم كرایه سه‌ر، هه‌رچه‌نده هاوارم كرد، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر بچووك بووم، نه‌متوانی له‌ده‌ستی رزگار بم، به‌شێویه‌ك دڵته‌نگ بووم خۆزگه‌ی مردنم ده‌خوازت.
k24
