بایەرن بەردەوامە لە ئەنجامە خراپەکانی
لەمیانەی یارییەکانی گەڕی پێنجەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا , یانەی رۆستۆفی رووسی میوانداری یانەی بایەرن میونخی ئەڵمانی کرد ..
یانەی رۆستۆف توانی یارییەکە لەبەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ بۆ یانەی بایەرن میونخ ...
گۆڵەکانی یانەی رۆستۆف لە خولەکەکانی ٤٤ و ٤٩ و ٦٦ لەلایەن یاریزانان سەردار ئەزموونی و دیمیتری بۆلۆز و نۆبۆا تۆمارکران و گۆڵەکانی یانەی بایەرن میونخ لەخولەکەکانی ٣٦ و ٥٢ لەلایەن یاریزانان دۆگلاس کۆستا و خوان بێرنات تۆماکران ..
بەم ئەنجامە یانەی بایەرن میونخ بە ٩ خاڵ لە پلەی دووەم مایەوە ومەترسی ئەوەی لەسەر زیاد بوو کە نەتوانێت بۆ قۆناغی ١٦ بە پلەی یەکەم بەسەر بکەوێت ...
PAYAMNER-
