ئاگرێكى گه‌وره هه‌ڕه‌شه له ئيسرائيل ده‌كات
له به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆوه ئاگرێكى گه‌وره له ئيسرائيل كه‌وتووه‌ته‌وه و كه‌ناڵى روسيا توده‌ى له ژێر ناونيشانى (ئيسرائيل ده‌سووتێت) زانيارى زۆرترى له باره‌ى ئاگره‌كه بڵاوكردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ى زانيارى ئه‌و كه‌ناڵه ئاگره‌كه له ناوشه‌ى حرشى خۆرئاواى قودس و له نزيك شارۆچكه‌ى ئه‌بو گۆش كه‌وتووه‌ته‌وه و ده‌يان خانووى سووتاندووه و رووه‌و ته‌ل ئه‌بيب ده‌ڕوات.
ره‌شه‌باى به‌هێز رێگره له كاركردنى تيمه‌كانى ئاگركوژێنه‌وه، كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى ئاگره‌كه‌وه هه‌وڵى كۆنترۆڵكردنى ده‌ده‌ن.
راديۆى ده‌نگى ئيسرائيل له‌و باره‌يه‌وه بڵاويكردووه‌ته‌وه، تيمه‌كانى ئاگركوژێنه‌وه له خۆرئاواى قودس توانيويانه رێگرى له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى ئاگره‌كه بكه‌ن و نه‌هێڵن بگاته ماڵه‌كانى شارۆچكه‌ى ناتاف، هه‌روه‌ها قوتابخانه‌ى ناسره‌ش به ته‌واوى چۆڵكراوه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، بڵاوى ئاگره‌كه و مه‌ترسييه‌كانى، ته‌لئه‌بيبى ناچار كردووه، داوا له وڵاتانى توركيا و يۆنان و قوبرس و ئيتاڵيا كردووه، فڕۆكه‌ى تايبه‌ت به ئاگركوژاندنه‌وه‌ى بۆ ره‌وانه بكه‌ن.
ته‌له‌فزيۆنى ئيسرائيل، بڵاويكردووه‌ته‌وه، هه‌ريه‌ك له يۆنان و قوبرس وه‌ڵامى ئه‌رێنى داواكه‌ى ئيسرائيليان داوه‌ته‌وه و ئيتاڵياش ئاماده‌كارييه‌كانى بۆ ناردنى فڕۆكه ده‌ستپێكردووه.
K24-
