ئێران.. ساڵانە 92 هەزار کەس تووشی شێرپەنجە دەبن
به‌پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (میهر) د. ئیره‌ج حه‌ریرچی، له ڕێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی یه‌که‌مین کۆنفڕانسی شێرپه‌نجه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا گوتی: "له ئێران له نێوان پیاوان له هه‌ر ۱۳۴ پیاو، یه‌ک که‌سیان تووشی شێرپه‌نجه بوون و له نێوان ژنانیش له هه‌ر ۱۰۰ هه‌زار ژن‌دا ۱۲۷ که‌سیان شێرپه‌نجه‌یان هه‌یه، نێونجی جیهانیی شێرپه‌نجه له نێوان هه‌ر ۱۰۰ هه‌زار که‌س ۲۰۵ که‌سه.
جه‌ختیشی کردەوە: "له ئێران 72%ی مردنه‌کان به‌هۆی نه‌خۆشی ئاساییه‌وه‌یه و 40%ی مردنه‌کان به‌هۆی مردن لە تەمەنی نێونجی دایە، واتە به‌رله‌وه‌ی به ته‌مه‌نی ۷۰ ساڵه‌یی بگه‌ن ده‌مرن.
جێگری وه‌زیری ته‌ندروستی گوتیشی "شێرپه‌نجه له ئێران له حاڵی به‌رز بوونه‌وه دایه، و هۆی ئه‌مه‌ش به‌رزبوونه‌وه‌ی ته‌مه‌نه، هه‌روه‌ها وه‌رزشنه‌کردن و قه‌ڵه‌وه‌ی و جگره‌کێشان و ماده‌ی هۆشبه‌ر و خواردنی چه‌ور، هۆکارە سه‌ره‌کییەکانی شێرپه‌نجه‌ن که ده‌بێت له‌مڕووه‌وه ئاگاداری به خه‌ڵکی بدرێت."
له درێژدا گوتیشی: "یه‌کێکی دیکه له هۆکاره‌کانی زۆربوونی شێرپه‌نجه له ئێران مه‌سره‌فی زۆری به‌نزین و گازۆڵه و ئۆتۆمبێله‌کان ڕۆژانه به ڕێژه‌یه‌کی یه‌کجار زۆر وزه به‌کار دێنن و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی پیسبوونی که‌شوهه‌وا و تووشبوون شێرپه‌نجه."
حه‌ریرچی ئاشکراشی کرد "یه‌کێکی دیکه له هۆکانی بڵاوبوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه، گوشاری ده‌ماری و ناکۆکی ده‌روونییه و که زیاتر به‌هۆی دۆخی ناله‌باری کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری تووشی خه‌ڵک ده‌بێت و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی به‌ستێن بۆ سه‌رهه‌ڵدانی شێرپه‌نجه‌کان خۆش بکات."
جێگری وه‌زیری ته‌ندروستی ئێران جه‌ختی کردەوە: "ساڵانه نزیک به ۹۲ هه‌زار که‌س له ئێران تووشی شێرپه‌نجه ده‌بن، ئێمه ده‌بێ له ۳ بابه‌تدا گۆڕانکاری دروست بکه‌ین، یه‌که‌م ئاستی هیوا به ژیان به‌رز بکه‌ینه‌وه، دووه‌م گۆڕانکاری له ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵکدا بکرێت و سێیه‌م گۆڕانکاری له خوارده‌مه‌نیدا بکرێت."
ڕاشیگەیاندووە "چوار نه‌خۆشی، واتە دڵ و ده‌ماره‌کان، نه‌خۆشی سییه‌کان و نه‌خۆشیی شه‌کره‌ش زیاترین ڕێژه‌یان له ئێران‌دا هه‌یه که ده‌بێ بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییانه پلانی گونجار دابڕ‌ێژین."
له کۆتاییدا گوتیشی: "به‌گشتی چۆنیه‌تیی ژیانی هه‌موو خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین وه‌ک یه‌کتر وایه و ئه‌م ئامارانه له زۆربه‌ی وڵاتانی ناوچه‌که‌دا ده‌بینرێت و هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه ده‌توانین پێکه‌وه پلانێکی ناوچه‌یی باش بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییانه دابڕ‌ێژین."
یه‌که‌مین کۆنفڕانسی شێرپه‌نجه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین بۆ چه‌ند له ئۆتێل سپیناس پلاسی تاران به‌ڕێوه چوو.
