نرخی نه‌وت به‌رزبوویه‌وه
به‌پێی رۆیته‌رز، نرخی ئێستای نه‌وتی خاوی برنت له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا به 46.86 دۆلاره بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، ئه‌وه‌ش 37 سه‌نت زیاتره له‌چاو نرخی پێشوویدا‌و له‌سه‌دا پێنج به‌رزبووه‌ته‌وه به‌راورد به‌نرخه‌كه‌ی له‌هه‌فته‌ی پێشوودا.
هه‌روه‌ها نرخی نه‌وتی خاوی رۆژئاوای ته‌كساسی ئه‌مه‌ریكاش به‌هه‌مان شێوه به‌رزبووه‌ته‌وه‌و ئێستا هه‌ر به‌رمیلێك به 45.69 دۆلار له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
نرخی نه‌وتی خاو رۆژانه به‌رزبوونه‌وه‌و دابه‌زین به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای لێدوانی ئه‌ندامانی ئۆپیك له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه چاوهڕوانكراوهكهیان كه بڕیاره له 30ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌بچێت و تێیدا گفتوگۆ بكه‌ن له‌باره‌ی رێكه‌وتن بۆ جێگیركردنی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت.
ئه‌ندامانی (ئۆپیك) له‌په‌راوێزی كۆربه‌ندی وزه‌ی جیهانی، له‌ڕۆژانی 26 هه‌تا 28ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ڕابردودا له‌جه‌زائیر، رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت سنوردار بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه بخرێته دوای كۆبونه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه له 30ی ئه‌م مانگه‌دا.
گاری ڕۆز، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری گروپی ووزه‌ی پیرا، به بڵومبێرگ-ی ڕاگه‌یاند ئه‌گه‌ر ئۆپیك ناكۆكییه‌كانی نێوان خۆیان وهلانهنێن ئه‌وا ئه‌و گروپه مه‌ترسی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره كه‌هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی نه‌بێت به‌بازاڕه جیهانییه‌كانی نه‌وته‌وه.
جه‌ختیكرده‌وه "شكستهێنان له‌جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه ره‌نگه نرخه‌كانی نه‌وتی خاو بهێنێته خواره‌وه بۆ 35 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، ئه‌گه‌ر سه‌ربكه‌ون له‌جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه‌دا ئه‌وا ڕه‌نگه نرخه‌كانی نه‌وتی خاو به‌رزبكاته‌وه بۆ 60 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، ئه‌وه‌ش به‌ڕێژه‌ی %30 زیاتره له‌چاو نرخی ئێستای نه‌وتی خاو".
به‌وته‌ی گاری ڕۆز له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو بهرههمهێنهراندایه بگه‌نه رێككه‌وتنێك كه مه‌به‌ست لێی بریتیه له‌جێگیركردنی نه‌وتی خاو، كه‌ئێستا نرخه‌كان له‌چاو به‌رزترین نرخی ناوه‌ڕاستی ساڵی 2014 دا، به‌ڕێژه‌ی %61 دابه‌زیوه.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا نرخه‌كانی نه‌وتی خاو بۆ خوار 45 دۆلار دابه‌زی به‌هۆی نیگه‌رانییه‌كان سه‌باره‌ت به‌توانای ئۆپیك بۆ جێبه‌جێكردنی پلانی جێگیركردنی ئاستی به‌رهه‌مهێنان بۆ یه‌كه‌مجار له‌ماوه‌ی هه‌شت ساڵی ڕابردوودا.
ئێران‌و عیراق، كه‌دوو ئه‌ندامی گرنگی ئۆپیك-ن، مشتومڕی ئه‌وه ده‌كه‌ن پێویسته پلانه‌كه ئه‌وان نه‌گرێته‌وه، ئه‌وه له‌كاتێكدایه كهڕوسیا، كه ئه‌ندامی ئۆپیك نییه، ڕایگه‌یاندووه خوازیاره به‌رهه‌مهێنانی خۆی سڕبكات ئه‌گه‌ر وڵاتانی ئۆپیك بتوانن له‌سه‌ر سنورداركردنی به‌رهه‌مهێنانی خۆیان رێبكه‌ون.
شرۆڤه‌كاره‌كه گهشبینیو پێشبینی خۆی سه‌باره‌ت بهكۆبوونهوهكهی كۆتایی ئه‌م مانگه‌ی ئۆپیك ده‌ربڕیوه‌و جه‌ختیكردۆته‌وه "بۆچوونی ئێمه ئه‌وه‌یه ئه‌وان به‌رهه‌مهێنانی خۆیان كه‌مده‌كه‌نه‌وه‌و من پێموایه كاتێ فشاره‌كان زیاترده‌بن، ئه‌وا هه‌موویان پێكه‌وه له 30 ی ئه‌م مانگه‌دا رازی ده‌بن له‌سه‌ر پلانه‌كه".
خه‌ندان
