هه‌موو رێگه‌كان ده‌چنه‌وه ره‌ققه
به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی له زانكۆی لیونی دووه‌م، باس له نییه‌تی توركیا بۆ به‌شداریكردن له شه‌ڕی ره‌قه ده‌كات به هاوكاری له‌گه‌ڵ ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی چووه ناوچه سنوورییه‌كانی جه‌رابلوس و عه‌زاز.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات رۆژی پێنجی تشرینی دووه‌م، ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنی ره‌ققه‌ی راگه‌یاند و تا ئێستا چه‌ندین گوندیان له دوروبه‌ری ره‌قه كۆنترۆڵ كردووه و ئاماژه‌ش به لێدوانێكی ساڵم موسڵم بۆ هێرشكردنه سه‌ر ره‌قه ده‌كات و شاری ره‌قه بۆ بواری سه‌ربازی له باكووری سوریا به گرنگ ده‌زانێت.
به كۆنترۆڵكردنی گرێ سپی له لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له به‌هاری 2015 پاش شكاندنی داعش له كوبانێ به‌ره‌یه‌كی فراوان بۆ هێرشێكی فراوان بۆ سه‌ر داعش كردووه‌ته‌وه و ئێستا سنووری نێوان هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و هێڵی به‌رگری داعش، ده‌وروبه‌ری ره‌قه‌یه و ژماره‌یه‌كی كه‌می دانیشتوانی هه‌یه و به‌ربه‌ستیشی كه‌مه.
ره‌ققه له‌سه‌ر رووباری فورات له خواره‌وه‌ی ده‌شتێكی لافاوی و بێ به‌رگری سروشتی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێرشه‌كان هه‌ڵكه‌تووه و دانیشتوانی له 37 هه‌زار له ساڵی 1970 بۆ 260 هه‌زار كه‌س له ساڵی 2011 به‌رز بووه‌ته‌وه. به‌ڵام به‌هۆی داعشه‌وه زۆرینه‌ی دانیشتوانی كورد (20% كۆی دانیشتوانی ره‌ققه) و كریستینانییهكان (1% كۆی دانیشتوانی) ئاواره بوون.
گه‌ڕه‌كه‌كانی لێواری شاری ره‌قه زیاتر له كۆمه‌ڵگه‌كانی نایاسایی پیكهاتووه و خانووه‌كانی یه‌ك نهۆمی و بچووكن و منداڵه‌كانیان هه‌ر له‌م شوێنه گه‌وره ده‌بن و ژیانی هاوسه‌ری پێك ده‌هێنن.
به‌ڵام ناوه‌ڕاستی شاره‌كه له چه‌ندین بینای به‌رز و چه‌ند نهۆمی و شه‌قامه‌كانی فراوان پێكهاتووه و باشترین شوێنه بۆ داعش بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری بكات، له جیاتی ده‌وروبه‌ری ره‌ققه.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له سه‌ره‌تادا هه‌وڵ ده‌ده‌ن شاری ته‌به‌قه و به‌نداوی سه‌وره بۆ رۆژئاوای و پردی حه‌له‌بییه به دووری 50 كیلۆمه‌تری بۆ رۆژهه‌ڵات كۆنترۆڵ بكه‌ن كه به‌هۆیه‌وه ده‌توانن له سێ به‌ره‌وه پیشڕه‌وی بكه‌ن و نزیكیشه له ناوچه كوردییه‌كان و ده‌توانن هێزه‌كانیان بۆ پێشه‌وه بنێرن.
له كاتێكدا ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند هێزه‌كانیان ناوچه‌ی باب كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن و پاشان به‌ره‌و ره‌قه ده‌چن، به‌ڵام هێزه‌كانی توركیا و چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن پێویسته 180 كیلۆمه‌تر پێشڕه‌وی بكه‌ن و له رووباری فورات تێپه‌ر ببن تا بگه‌نه پایته‌ختی داعش و هیچ پردێكیش نییه به‌شی رۆژئاوای رووبار به شاری رقه ببه‌ستێته‌وه.
هێزه‌كانی تورك ناچارن به‌ره‌و به‌شی رۆژئاوای ده‌ریاچه‌ی ئه‌سه‌د بچن و له سه‌دی سه‌وره بپه‌ڕنه‌وه، ئه‌وه‌ش پێویستی به‌وه هه‌یه بچنه ناو ته‌واوی ئه‌و شار و گوندانه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگه‌یان، له‌وانه "دێر حافز" و "مسكنه"، كه داعش هێڵه به‌رگرییه‌كانی له‌وێ به‌هێزتر كردووه و پرده‌كانی ره‌ققه بۆمبڕێژ كردووه. سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه پێویستی به هێڵێكی به‌رفراوانی لوجستی و یارمه‌تی هه‌یه و ئه‌وه‌شی كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له شه‌ڕی دژی داعش.
ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی تورك له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ده‌ست به‌سه‌ر باب بگرن و دوو مانگیش بۆ منبج دابنرێت، به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام پێویستیان به پێشڕه‌وی 15 كیلۆمه‌تر له هه‌ر مانگێكدا هه‌یه، بۆیه 180 كیلۆمه‌تر بۆ ره‌ققه پێویستی به ساڵێك هه‌یه.
هێرش له گرێ سپی، بژارده‌یه‌كی دیكه‌یه كه 100 كیلۆمه‌تر له باكووری ره‌ققه دووره. ئه‌ویش رووبه‌رێكی زۆر و به‌ربه‌ستی سروشتی فورات له به‌رده‌مه، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر كورد رێگه به تێپه‌ڕبوونی تانكه‌كانی توركیا به بێ مه‌رج بده‌ن.
K24-
