تورکیا ٢٩١ کەسی لە هێزی دەریاونیی بە تۆمەتی هاوکاریکردنی کودەتا لەکارەکانیان هەڵپەسارد

تورکیا ٢٩١ کەسی لە هێزی دەریاونیی بە تۆمەتی هاوکاریکردنی کودەتا لەکارەکانیان هەڵپەسارد
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند: ٢٩١ ئەفسەر و سەربازی لەهێزی دەریاوانیی ئەم وڵاتەدا بە تۆمەتی هەبوونی پێوەندییان گەڵ کودەتا ناسەربازییەکەی هاوینی رابردوو لە کارەکانیان هەڵپەساردووە.



لە دوای کودەتا ناسەرکەوتووەکەی تورکیا، حکوومەتی ئەم وڵاتە ١١هەزار قازی، ماموستا، پۆلیس و کارمەندی حکومەتی لە کارەکانیان هەڵپەساردووە یان دەریکردوون و ٣٦ هەزار کەسیشی دەستبەسەر کردووە.

حکومەتی تورکیا دەڵێ فەتحوڵڵا گویلەنی رێگەر بزاڤی خزمەت کە لە ئەمریکایە بەڕێوەبەری سەرەکیی کودەتاکە بووە و گویلەنیش رەتی دەکاتەوە.
Top