هاووڵاتیانی كالیفۆرنیا به‌هۆی سه‌ركه‌وتنی تره‌مپ داوای جیابوونه‌وه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن

هاووڵاتیانی كالیفۆرنیا به‌هۆی سه‌ركه‌وتنی تره‌مپ داوای جیابوونه‌وه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن
له‌دژی سه‌ركه‌وتنی كاندیدی كۆمارییه‌كان، دۆناڵد تره‌مپ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا بۆ دووه‌م رۆژ له‌سه‌ر یه‌ك له‌ هه‌ریه‌ك له‌ نیۆیۆرك، واشنتۆن، باڵتیمۆر، فیلادلفیا، رۆژئاوای لۆس ئه‌نجیلۆس، سان فرانسیسكۆ و ئۆكلاند خۆپیشاندان به‌رده‌وامه‌.

هاووڵاتیان له‌ نیویۆرك دروشمی ئه‌و سه‌رۆكی من نییه‌یان به‌رزكردۆته‌وه‌ و له‌به‌رده‌م كۆشكی سپی و تاوه‌ری تره‌مپ گردبوونه‌وه‌یان ئه‌نجام دا.

به‌ هه‌مان شێوه‌یش به‌ هه‌زاران قوتابی له‌ زانكۆی كالیفۆرنیا گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا و پرۆتیستۆی ده‌رچوونی تره‌مپ-یان كرد به‌ سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا.

له‌ لۆس ئه‌نجیلۆس و میناپۆلس-یش خۆپیشانده‌ران چه‌ند شه‌قامێكی سه‌ره‌كیان به‌ رووی هاتوچۆوه‌ داخست. له‌ كالیفۆرنیاش داوای جیابوونه‌وه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌كرێت.
kurdistan-
Top