وێنەیی ... بزانە ئەو دوو کچە بەھۆی وێنەیەکی سێلفی چییان لێھاتووە

وێنەیی ... بزانە ئەو دوو کچە بەھۆی وێنەیەکی سێلفی چییان لێھاتووە


یەکێک لەو خووانەی ئێستا خەڵکی پێوەی سەرقاڵە گرتنی وێنەی سێلفیە , بەتایبەتی ھەندێک کەس ھەوڵدەدەن وێنەکان لە شوێنێکی تایبەت یان بەرز بێت و ھەندێک جار کارەساتی لێدەکەوێتەوە ..


رەوان و سارە دوو کچە قوتابی پۆلی شەشەمی ئامادەیین لە پارێزگای بۆرسەعیدی میسری لە کاتی وێنەگرتن لە نھۆمی پێنجەمی باڵەخانەیەک کەوتوونەتە خوارەوە .و لەئێستاشدا بارودۆخی تەندروستیان زۆر خراپە ..

بەپێی ووتەی شایەتحاڵەکان کاتێک رەوان و سارە خەریکی وێنەگرتنی سێلفی بوونە لە بالەکۆنی ماڵەوە , یەکێکیان مۆبایلەکەی لەدەست کەوتوە و کاتێک ویستوویەتی مۆبایلەکەی بگرێتەوە , ھاوسەنگی خۆی لەدەستداوە و کەوتووتە خوارەوە و ھاوڕێیەکەشی ھەوڵیداوە یارمەتی بدات بەڵام ئەویش بەدوایدا کەوتووتە خوارەوە ..

بەپێی راپۆرتی پزیشکیش ھەردوو کچەکە بڕبڕەی پشتیان شکاوە و تووشی خوێنبەربوون بوونە و لە ئێستادا لەحاڵەتی بێ ھۆشی دان ....
Payamner-
Top