ھەواڵێکی خۆش بۆ ھاندەرانی ریال مەدرید
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ئەم وەرزە بەدەست پێکانی زۆری یاریزانەکانی دەناڵێنێت , بەڵام یەکێک لە یاریزانە دیارەکانی لە پێکانەکەی چاک بووتەوە ..
بەپێی دوایین ھەواڵی رۆژنامەکانی ئیسپانیا , یاریزان کاسیمیرۆ یاریزانی ھێلی ناوەڕاستی یانەی شاھانە گەڕاوەتەوە راھێنانەکان و لەچەند رۆژی داھاتوو بەشداری یارییەکان دەکات ..
یاریزان کاسیمیرۆ لە مانگی سێپتەمبەری رابردوو تووشی پێکان ھاتبوو و قاچی لێک ترازانی ھەبوو و بەھۆیەوە لە یاریگاکان دوور کەوتبووە ..
دەستەی راھێنەرانی یانەی ریال مەدریدیش ھەوڵەکانی چڕکردووتەوە بۆ ئەوەی لەماوەی داھاتوو کاسیمیرۆ ئامادە بکەن بۆ ئەوەی بەشداری یاری یانەی شاھانە و ئەتلەتیکۆ مەدرید بکات لەمیانەی گەڕی دوازدەھەمی خولی لالیگای ئیسپانی کە پاش ٩ رۆژی دیکە ئەنجام دەدرێت ..
Payamner-
