ئەمەریکا سەرکردەکانی جەبهەت ئەلنوسره دەکاته ئامانج

ئەمەریکا سەرکردەکانی جەبهەت ئەلنوسره دەکاته ئامانج


رۆژنامەی "واشینگتۆن پۆست" له راپۆرتێکی تایبەتدا ئاشکرای کردووه، "باراک ئۆباما" سەرۆک کۆماری ئەمەریکا فەرمانی کوشتنی سەرکردەکانی گروپی "جەبهەت ئەلنوسرە"ی داوه.



تاکو ئێستا بەشی زۆری هێرشه ئاسمانییەکانی ئەمەریکا له سووریا لەسەر داعش ورد کرابوو.



بەپێی راپۆرتی واشینگتۆن پۆست، ئۆباما داوای له وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەی کردووه، سەرچاوەی زانیاری و فڕۆکه بێ‌فڕۆکەوانەکان، رێوشوێنی پێویست بۆ بەئامانج گرتنی سەرکردەکانی جەبهەت ئەلنوسره رەچاو بکەن.



جەبهەت ئەلنوسره یەکێکه له گروپه بەهێزەکانی دژی بەشار ئەسەد و به لقێکی رێکخراوی ئەلقاعیده دادنرێت، بەڵام چەند مانگ لەمەوبەر جەبهەت ئەلنوسره رایگەیاند که له قاعیده جیابۆتەوه و ناوی خۆی بۆ "جەبهەت فەتح ئەلشام" گۆڕی.
Payamner-

Top