وەزارەتی دەرەوە: ترەمپ دەتوانێ رێككەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران ھەڵبوەشێنێتەوە
رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران ساڵی 2015 نێوان تاران و گرووپی پێنج كۆ یه‌ك ئیمزا كرا كه به‌هۆیه‌وه ئیران ده‌ست له چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی تایبه‌ت به پیتاندنی یۆرانیۆن هه‌ڵده‌گرێت و له به‌رامبه‌ردا سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به سه‌ر تاران هه‌ڵده‌گرێن.
مارك تۆنەر گوتی هه‌ردوولا ده‌توانن له رێككه‌تننامه‌كه بكشێننه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تره‌مپ بڕیاری كشانه‌وه له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئیران بدات، "ده‌ره‌نجامێكی خراپ بۆ سه‌لامه‌تی رێككه‌وتننامه‌كه ده‌بێت".
دۆناڵد ترامپی پاڵێوراوی كۆمارییه‌كان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له رۆژی هه‌شتی تشرینی دووه‌م به‌سه‌ر هیلاری كلینتۆنی پاڵێوراوی دیموكراته‌كان به‌سه‌ر كه‌وت.
ترامپ له میانه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ڵێنی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئیران دابوو.
تۆنه‌ر له وه‌ڵامی پرسیارێكدا، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێران بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی پشتڕاست كرده‌وه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا له رێككه‌وتننامه‌كه بكشێته‌وه.
سه‌رۆك كۆماری ئێران حه‌سه‌ن رۆحانی له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی تره‌مپ رایگه‌یاند تره‌مپ سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌كانی ناتوانێ رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
گوتیشی: "رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ تاكه وڵاتێك یان حكومه‌تیك نه‌كراوه، به‌ڵكو به بڕیارنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان په‌سند كراوه و تاكه حكومه‌تێك ناتوانێت بیگوڕێت".
k24-
