باراک ئۆباما واشنتن بەجێ ناهێڵێت
بڕیارە رۆژی 8ـی تشرینی دووەمی 2016 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەڕێوە بچێت، کە تێیدا هیلاری کلینتۆن، کاندیدی دیموکراتەکان و دۆناڵد تڕامپ، کاندیدی کۆمارییەکان رکابەریی یەکتر دەکەن.
جیاواز لە هەموو سەرۆکەکانی پێش خۆی، کە دوای تەواوبوونی ماوەی سەرۆکایەتییەکەیان شاری واشنتنیان بەجێ هێشتووە، باراک ئۆباما، سەرۆکی ئێستای ئەمریکا لە شاری واشنتن دەمێنێتەوە.
باراک ئۆباما رایگەیاندووە، کە لەگەڵ خێزانەکەی لانی کەم دوو ساڵی دیکە لە واشنتن دەمێنێتەوە، لەپێناو ساشای کچیدا، کە دوو ساڵی دیکە قۆناغی ئامادەیی تەواو دەکات.
ئۆباما و میشێلی هاوسەری بە نیازن ڤێللایەک لە دووری نزیکەی سێ میل لە کۆشکی سپی بەکرێ بگرن، کە رووبەرەکەی 8200 مەتر چوارگۆشەیە.
باراک ئۆباما لە مانگی کانوونی دووەمی 2009ـەوە بووەتە سەرۆکی ئەمریکا و ماوەی دوو خول لە پۆستەکەی مایەوە و بڕیارە لە مانگی کانوونی دووەمی 2017 رادەستی سەرۆکی نوێی هەڵبژێردراو بکات.
باسنيوز
