ئێران کچانی گەنج دەنێرێتە شەڕی سووریا

 ئێران کچانی گەنج دەنێرێتە شەڕی سووریا
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی "ئێران خەبەر" و بە پشتبەستن بە هەواڵی ماڵپەڕی ئەلعەرەبییە نێت، حکوومەتی ئێران، شانبەشانی چەکدارانی سوپای پاسداران، کچانی مێرمنداڵ ڕەوانەی بەرەاکانی شەڕی ناوخۆیی سووریا دەکات.



ئەلعەرەبییە بە بڵاوکردنەوەی وێنەی کۆمەلێک لە کچانی مێرمنداڵی ئێرانی ئاشکرای کردووە کە ئەو کچانە هاوشانی چەکدارانی سوپای پاسداران بە دڵخواز وەک ئەندامانی بەسیج ڕەوانەی بەرەکانی شەڕی سووریا کراون.



ئێران جیا لە ڕەوانەکردنی خەڵکانی خۆی بۆ بەرەکانی شەڕی سووریا، خەڵکی شیعەی ئەفغانی و پاکستانیی دانیشتووی ئێرانیشی ڕەوانەی سووریا کردووە.



بەپێی ڕاپۆرتێک کە ماڵپەڕی ڕۆژنامەی کەیهانی لەندەن بڵاوی کردووەتەوە لە ماوەی سەش ساڵ شەڕی ناوخۆیی سووریا هەتا ئێستا 2700 چەکداری سوپای پاسداران لە سووریا کوژراون کە چەندین مەلا و زیاتر لە 20 فەرماندەی باڵایان تێدا بووە.





باسنیوز
Top