مۆنالیزاكه‌ی ئه‌فغانستان ئازادكرا
ئه‌و ژنه ئه‌فغانییه‌ی كه ساڵی 1985 وێنه‌یه‌كه‌ی له‌گۆڤاری ناشناڵ جوگرافیك بڵاوكرایه‌وه‌و به مۆنالیزای ئه‌فغانستان ناوبانگی ده‌ركرد، دوای 15 رۆژ له زیندانیكردنی دوێنێ دادگایه‌كی پاكستان بڕیاریدا ئازادبكرێت‌و ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆی.
به‌رپرسێك له ده‌سته‌ی لێكۆڵینه‌وه فیدڕاڵیه‌كان كه كار له كه‌یسه‌كانی تایبه‌ت به ساخته‌كردن ده‌كات رایگه‌یاند، دادگایه‌كی تایبه‌ت رۆژی هه‌ینی ئه‌و ژنه ئه‌فغانییه‌ی ئازاد كردووه دوای مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 15 رۆژ له زیندان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه دواتر دادگایه‌كی باڵاتر له بیشاوه‌ر بڕیاریداوه كه دووباره شه‌ربات جولا ئه‌و ژنه ئه‌فغانییه ته‌مه‌ن 44 ساڵه بنێردرێته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆی.
لایخۆیه‌وه عومه‌ر زاخیرۆ، باڵیۆزی ئه‌فغانستان له ئیسلام ئاباد رایگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌فغانستان یارمه‌تی ئه‌و ژنه ده‌ده‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆی‌و دووباره نیشته‌جێبوونی له شوێنی له‌دایكبوونی.
شه‌ربات كه به مۆنالیزای ئه‌فغانستان ناسراوه له‌لایه‌ن پۆلیسی پاكستان-ه‌وه به تۆمه‌تی هه‌ڵگرتنی ناسنامه‌ی ساخته‌ی ئه‌و وڵاته ده‌ستگیركرابوو.
Xandan-
