9 رۆژنامه‌وانى جمهوريه‌تى توركيا ده‌ستگيركران
ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا بڕيارى ده‌ستگيركردنى 9 رۆژنامه‌وانى رۆژنامه‌ى جمهوريه‌تى بهرههڵستكاريان ده‌ركرد، به تۆمه‌تى هه‌بوونى په‌يوه‌ندى به كورد و كودهتاچييهكانى 15ى ته‌مموزى رابردوو.
هه‌ريه‌ك له گه‌وره نووسه‌رى رۆژنامه‌كه و سه‌رۆكى ده‌سته‌ى نووسه‌ران موراد سابونچۆ و نووسه‌رى سه‌روتارى رۆژنامه‌كه قه‌درى گورسيل و كاريكاتێرس مو‌سا كارت له لايه‌ن هێزه ئه‌منييه‌كانه‌وه ده‌ستگيركران.
ئه‌و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسانه به‌وه تۆمه‌تبار كراوون په‌يوه‌ندييان به كورد و هێزه كودهتاچييهكهى 15ى ته‌مموزى رابردووه‌وه هه‌يه كه شكستى هێنا.
پێشتر 13رۆژنامه‌وان ده‌ستگيركرابوون و دواتر دوانيان كه ژمێريارى رۆژنامه‌كه بوون ئازاد كران و دواى ديكه‌شيان له ژێر چاودێرى ئه‌منيدا هێشتراونه‌ته‌وه، به‌ڵام له زيندان بهردراوون، به هۆى بوونى نه‌خۆشى و خراپى بارى تهندرووستيانهوه.
k24-
