شه‌ڕى ئێران و سعووديه گه‌يشته نايجيريا
هه‌رچه‌نده بۆكۆ حه‌رام له باكوورى نايجيريا چالاكى هه‌بوو، به‌ڵام له ئێستادا شه‌ڕه‌كه گواستراوه‌ته‌وه بۆ بريكاره‌كانى ئێران و سعووديه.
له 12ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى رابردوودا بزووتنه‌وه‌ى لابردنى بيدعه و به‌رپاكردنى سوننه‌ت كه له لايه‌ن سعووديه‌وه پشتيوانيدهكرێت، هێرشيان كرده سه‌ر ئه‌ندامانى بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى شيعه‌كان كه له لايه‌ن ئێرانه‌وه پشتيوانى ده‌كرێت.
له‌و رۆژه‌دا يادى عاشوورا بوو، شيعهمهزههبهكان ده‌يانويست كاروانى رێپێوانى شيعه‌گه‌رى رێكبخه‌ن له هه‌موو لايه‌كه‌وه سوننه‌كان هێرشيان كردنه سه‌ر.
ده‌سه‌ڵاتداران رێگريان له‌وه كرد شيعه‌كان ئه‌و مهراسيمانه ئه‌نجامبده‌ن له پێناو هێوركردنه‌وه‌ى ره‌وشه‌كه.
بزووتنه‌وه شيعييهكه رايگه‌ياند، له‌و رۆژه‌دا 10 كه‌سيان كوژراوون و 50ى ديكه‌يان بريندار بوون.
خه‌ڵكى ناوچه‌كه ژماره‌يه‌ك ماڵى شيعهكانيان سووتاند و هوتافى ئه‌وه‌يان ده‌وته‌وه، كه ئه‌وان شيعهيان ناوێت.
بزووتنه‌وه شيعييهكه نايه‌وێت دان به ده‌سه‌ڵاتى ئهبوجاى پايته‌ختدا بنێت و له ويلايه‌تى كادونا ده‌خوازێت سيستمێكى شيعهگهراى هاوشێوه‌ى ئێران دابمه‌زرێنێت.
رێكخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى، سوپاى تۆمه‌تبار كردووه به كوشتنى 350 كه‌سى شيعه و شاردنهوهيان له گۆڕى به كۆمه‌ڵدا.
حكومه‌تى ويلايه‌تى كادونا رايگه‌ياندووه، له مانگى ئابى رابردوودا 347 شيعه كوژراوون و تا ئێستا هيچ ئه‌ندامێكى سوپا له باره‌ى ئه‌و كوشتاره‌وه رووبه‌ڕووى لێپرسينه‌وه نه‌كراوه‌ته‌وه.
سه‌رۆكى بزووتنه‌وه ئيسلامييه‌كه‌ى شيعه ئيبراهيم زكزكى له كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2015 له لايه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه ده‌ستگيركراوه.
تا ئێستا هيچ تۆمه‌تێكى ئاراسته نه‌كراوه و شوێنى زيندانيكردنهكهشى به ناديارى ماوه‌ته‌وه.
زياتر له 100 ئه‌ندامى ئه‌و بزووتنه‌وه‌يه له كادونا ده‌ستگيركراوون و دادگايى نه‌كراوون.
پێكدادانه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، له باكوورى نايجيريا شه‌ڕى نێوان سوننه و شيعهيه به پشتيوانى ئێران و سعووديه.
k24-
