ليره شكا
به‌هاى ليره‌ى توركيا به شێوه‌يه‌كى به‌رچاو رووى له دابه‌زين كرد.
ئه‌مڕۆ هه‌ينى 4ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2016، دواى ده‌ستگيركردنى هاوسه‌رۆكانى هه‌ده‌په و 11 په‌رله‌مانتارى كورد، نيگه‌رانى سياسى توركياى گرته‌وه.
به گوێره‌ى نوێترين زانيارى له بۆرسه‌ى توركيا، به‌هاى ليره‌ى توركى گه‌يشتووه‌ته 3.1294 بۆ يه‌ك دۆلار و رێژه‌ى دابه‌زينى %0.67 له ئاستى پێشووى زياتر بووه.
به‌ره به‌يانى ئه‌مڕۆ هاوسه‌رۆكانى پارتى كۆمه‌ڵگه‌ى ديموكراتى سه‌لاحه‌دين ده‌ميرتاش و فيگهن يوكسهكداخ، كه 5.2 مليۆن ده‌نگيان له هه‌ڵبژاردنى 1ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2015 به‌ده‌ستهێنابوو، له لايه‌ن هێزه ئه‌منييه‌كانى توركياوه ده‌ستگيركران.
هێزه ئه‌منييه‌كان 9 په‌رله‌مانتارى ديكه‌ى ههدهپهيان ده‌ستگيركرد و به‌و هۆيه‌وه ئێستا 11 نوێنه‌رى كورد له په‌رله‌مانى توركيا ده‌ستگيركراوون.
k24-
