تەقینەوەیەی بەهێز لەبەردەم بینایەکی ئەمنیی ئامەد رووی دا
تەقینەوەیەکی بەهێز بەیانیی ئەمڕۆ لە بەردەم بینایەکی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئامەد(دیاربەکر)ی باکووری کوردستان کە ھۆبەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری تێدایە، رووی دا.
ئەم تەقینەوەیه تەنیا چەند کاتژمێرێک دوای دەستگیر کردنی ئەندامان و هاوسەرۆکانی پارتی دیموکراتی گەلان(HDP) رووی دا بەپێی هەندێک له زانیارییەکان، ٨کەس کوژراون و دەیان کەسیش بریندار بوونه.
به گوتەی سەرچاوه ناوخۆییەکانی تورکیا، تەقینەوەکه بەهۆی بۆمبڕێژکردنی باسێک بووه.
Payamner-
