ئۆباما دۆخی نائاسایی نێوان تاران واشنتۆنی درێژ کردەوە
بەپێی هەواڵی ئاژانسەکان باراک ئۆباما لە نامەیەکدا بۆ کۆنگرەی وڵاتەکەی باسی لە نەگەڕانەوەی دۆخی ئاسایی لە پێوەندییەکانیان لەگەڵ ئێران کرد.
جێگیربوونی دۆخی ئاوارتە لە پەیوەندیی نێوان ئەمەریکا و ئێران بۆ ٤ی نۆڤەمبەری ١٩٧٩ دەگەڕێتەوە.
بەپێی سەرچاوەکانی ئەمەریا "واژۆکردنی نامەی باراک ئۆباما لەسەر ئەو یاسایە بەو مانایەیە کە ژێرخانی گەمارۆکان وەک بەرنامەی مووشەکی، سپیکردنەوەی پارە، پاڵپشتی دەوڵەتی لە تێرۆریزم و پێشلکردنی مافی مرۆڤ بەردەوامییان دەبێت."
ئەو نامەیە ڕۆژی ڕابردوو 2016 -11 -3 و لە ساڵوەگەڕی داگیرکردنی باڵۆێزخانەی ئەمەریکا واژۆ کرا.
پەسەندی دووبارەی ئەم یاسایە نیشان دەدات کە لە ڕۆانگەی ئەمەریکاوە، حکوومەتی ئیسلامیی ئێران هەروا مەترسییەکی گەورەیە و لەم بوارەدا جیاوازییەک لە پێش و پاشی بەرجام بەدی ناکرێت.
ئۆباما دەستوورێکی دیکەی هەیە کە لە کۆتاییەکانی زستانی هەموو ساڵێک دەیدا و پێوەندی بە گەمارۆی نوێ لەسەر ئێران لە ساڵی ١٩٩٥دا هەیە.
باسنيوز
