زیاتر له 239 كۆچبه‌ر خنكان
تا ئێستا ته‌رمی هیچ كه‌سێك نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و دوو له رزگار بووان گه‌یێندراونه‌ته دوورگه‌ی لامپێدوسای ئیتاڵیا.
گوته‌بێژی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچ ڵئۆنارد دۆیل رایگه‌یاند له ماوه‌ی ئه‌مساڵ زیاتر له 4200 كۆچبه‌ر له كۆچی مه‌ترسیدار له ده‌ریای ناوه‌ڕاست گیانیان له‌ده‌ستداوه.
نزیكه‌ی 330 هه‌زار كۆچبه‌ر له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵ له ده‌ریای ناوه‌ڕاست تێپه‌ڕ بوونه و گه‌یشتنه ئه‌وروپا، له به‌روارد له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی زیاتر له ملیۆنێك كۆچبه‌ر له ساڵی 2015.
k24 -
