ترامپ سوكایەتییەكی گەورە بە ئەڵمانیا دەكات

ترامپ سوكایەتییەكی گەورە بە ئەڵمانیا دەكات
لەلایەن گروپی Secure America Nowی پارێزگاری ئەمەریكی دروست كراوە، سوكایەتی بەدەوڵەتی ئەڵمانیا دەكات و وەك دەوڵەتی ئیسلامیی داعش وڵاتەكە دەخاتەڕوو.


ئەو گروپە كە لە دۆناڵد ترامپ كاندیدی كۆمارییەكانی ئەمەریكا و ناحەزی سەرەكی پەنابەران و كۆمەڵگەی ئیسلامی پشتیوانی دەكرێ، بەو ڤیدیۆیە ناڕەزاییەكی گەورەی لە ناوەندە فەرمییەكان و میدیای ئەڵمانیەوە دروست كردووە.


لە ڤیدیۆكەدا پێشبینی بۆ داهاتووی ئەڵمانیا كراوە، كە بەهۆی ئەو هەموو پەنابەرەوە، ڕۆژێك دێت موسڵمان دەبنە زۆرینە و دەگەنە سەر دەسەڵات و وڵاتەكە دەكەن بەوڵاتێكی هاوشێوەی دەوڵەتی ئیسلامیی داعش و خواردنەوە كحول و خواردنی گۆشتی بەراز قەدەخە دەكەن.
Top