پۆلیسی ئه‌ڵمانیا: په‌نابه‌ره‌كان ڕۆژانه 780 تاوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن
پۆلیسی فیدڕاڵى ئه‌ڵمانیا، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه، كه به‌پێی ئاماره‌كه، ناوه‌نده‌ى ژماره‌ى ئه‌و تاوانانه‌ى له ڕۆژێكدا له‌لایه‌ن په‌نابه‌ره‌كانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، ده‌گاته 780 تاوان، كه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵى 2015 به ڕێژه‌ى 40% ژماره‌ى تاوانه‌كان، زیادی كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرتێك كه ڕێكخراوى Gatestone Institute ئه‌مریكی، ئه‌مڕۆ سێشه‌مه 1ى تشرینی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ته‌نها ئه‌و تاوانانه ئامار كراون، كه ئه‌نجامده‌ره‌كه‌ى ده‌ستگیر كراوه.
ساڵى پار 2015 نزیكه‌ى 890 په‌نابه‌ر گه‌شتنه وڵاتى ئه‌ڵمانیا، زۆرینه‌یان، به پێ ڕێكخراوه‌كه، " په‌نابه‌رى ئابوورین" ئه‌وانه‌ش بریتین له‌و په‌نابه‌رانه‌ى كه ناوچه‌كانیان شه‌ڕى تیادا نییه و ته‌نها بارى ئابوورییان خراپه.
Bas News-
