بۆ یه‌كه‌مجاره له ڕاپرسییه‌كدا ترامپ به‌سه‌ر هیلارى كلینتۆندا سه‌رده‌كه‌وێت
به‌پێی ڕاپرسییه‌ك كه تۆڕى "ئی بی سی نیوز" و ڕۆژنامه‌ى " واشنتۆن پۆست" ئاماده‌یان كردووه، دۆناڵد ترامپ، كاندیدی كۆمارییه‌كان به جیاوازى یه‌ك خاڵ به‌سه‌ر هیلارى كلینتۆن، كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا، سه‌ركه‌وت، كه له مانگى ئایارى ڕابردووه‌وه، ئه‌وه یه‌كه‌مجاره ئه‌و جیاوازییه تۆمار بكرێت.
به‌پێی ڕاپرسییه‌كه، كلینتۆن 7 خاڵ لاى ده‌نگده‌ره لایه‌نگره‌كانى چووه‌ته دواوه‌وه، ئه‌وه‌ش ڕه‌نگه به‌هۆى دۆسیه‌ی ئیمه‌یڵه‌كه‌یه‌وه بێت كاتێك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا بووه و به‌سه‌دان هه‌زار ئیمه‌یڵى لێ دزراوه.
ترامپ له‌و ڕاپرسییه‌دا 46%ـى ده‌نگه‌كان و كلینتۆن 45% ده‌نگه‌كانى به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مجاره له مانگى ئایارى ڕابردووه‌وه كاندیدی كۆمارییه‌كان پێش كاندیدی دیموكراته‌كان بكه‌وێت.
ڕاپرسییه نوێیه‌كه كه ئه‌مڕۆ ئه‌نجامه‌كه‌ى بڵاو كراوه‌ته‌وه، له‌نێوان 27ى تشرینی یه‌كه‌م تا 30 مانگى ڕابردوودا ئه‌نجام دراوه، له‌و ماوه‌یه‌شدا، له 28ى تشرینی یه‌كه‌م، جیمس كۆمى، به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى لێكۆڵینه‌وه فیدڕاڵییه‌كان، ڕای گه‌یاند :" ئیمه‌یڵى نوێ ئاشكرا كراون كه ڕه‌نگه دووباره لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ى چۆنێتى مامه‌ڵه‌كردنى هیلارى كلێنتۆن به زانیارییه نهێنییه‌كان، دووباره بكرێته‌وه".
Bas News-
