ئه‌و ئافره‌ته‌ى ئیمه‌یڵه‌كانى هیلارى كلینتۆنى دزه پێكردووه سیخوڕ ده‌رچوو
لێكۆڵینه‌وه‌كان گه‌شتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ى، كه "هوما" له‌كاتێكدا كه به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى هیلارى كلینتۆن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا بووه، ڕۆڵى سیخوڕی له ناو وه‌زاره‌ته‌كه‌دا بینییوه.
هه‌روه‌ها لێكۆڵه‌ران ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه، كه ئه‌و ئافره‌ته په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى سعوودییه به‌ناوى (شێخ عه‌بدوڵا عومه‌ر نسه‌یف) په‌یوه‌ندی هه‌بووه و ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌نده سعوودییه یه‌كێك بووه له‌وانه‌ى پشتیوانى دارایی ئوسامه بن لادن، سه‌رۆكى كوژراوى ڕێكخراوى قاعیده و ئه‌و ڕێكخراوه‌شى كردووه كه ه‌گه‌ڵ باوكی‌دا بیری توندڕه‌وى و وه‌هابییان له ئه‌مریكا، بڵاو ده‌كرده‌وه.
هیلارى كلینتۆن، كاندیدی دیموكراته‌كانى ئه‌مریكا بۆ سه‌رۆكایه‌تیكردنى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، كه ڕه‌كابه‌رى دۆناڵد ترامپ ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته، به‌ڵام به‌م دواییانه هه‌ڕه‌شه‌ى ئابڕووبردنى نامه ئه‌لیكترۆنییه‌كانى له‌سه‌ره و پێده‌چێت ببێته یه‌كێك له ئاسته‌نگه‌كانى به‌رده‌م ڕێگاكه‌ى بۆ كۆشكى سپی.
باسنيوز
