بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆی ئێران هاوکاریی کۆمپانیاکان دەکات

بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆی ئێران هاوکاریی کۆمپانیاکان دەکات

نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە شاری تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێران رایدەگەیەنێت، کە ئێران بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆی، نزیکەی ٢٢٠ ملیۆن دۆلار دەداتە کۆمپانیاکانی لە ھەرێمی کوردستان.

نازم دەباغ، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران، کە پێشتر نوێنەری یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بوو لەو وڵاتە، راگەیاندووە، زیاتر لە ساڵ و نیوێکە بنکەی گەشەپێدانی بازرگانی و ئابووریی ئێرانی و حکوومەتی ئەو وڵاتە ھەوڵی چارەسەرکردنی قەیرانی کۆمپانیا ئێرانییەکان لە ھەرێمی کوردستان دەدەن.

وەک ھەوڵێکیش بۆ چارەسەرکردنەکە و ”بۆ پاراستنی بەژەوەندییەکانی خۆی و کۆمپانیاکانی“، ھەروەک نازم دەباغ رایگەیاند، ئێران بڕی ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ (زیاتر لە ٢١٩ ملیۆن دۆلار) لە رێگای بانکە ئێرانییەکانەوە بۆ کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی لە ھەرێمی کوردستان تەرخان دەکات.

بە گوتەی نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران، ھاوکارییەکەی ئێران تەنھا بۆ ئەو کۆمپانیا ئێرانییانەیە، کە گرێبەستیان بۆ پرۆژەیەک لەگەڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەیە.
Payamner-
Top