بیناڵی یڵدرم: توركیا مه‌ترسی دابه‌شبوونی له‌سه‌ره
بیناڵی یڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له گوته‌یه‌كیدا له ئه‌نكه‌را هێرشی كرده سه‌ر جه‌هه‌په و گوتی ئه‌گه‌ر وه‌كو پیاو له ساڵی 2007 ده‌نگتان بۆ سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی بدابوایه له‌ناو په‌رله‌مان، ئێستە دووچاری ئه‌و كێشه‌یه نه‌ده‌بووین.
یڵدرم له وته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ساڵی 2007 كرد كاتێ 10 ماده‌ی ده‌ستووریان گۆڕی و له‌وێ رێگه درا سه‌رۆك له‌ناو خه‌ڵك هه‌ڵبژێردرێ و ده‌ڵێ "ئه‌گه‌ر ئه‌وكات جه‌هه‌په ده‌نگی بۆ سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی بدابوایه و بمانتوانیبا 367 ده‌نگ بهێنین، ئێستە ئه‌و بابه‌ته‌مان باس لێوه نه‌ده‌كرد و دووچاری ئه‌و كێشه‌یه‌ش نه‌ده‌بوین".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ره‌خنه‌ی له جه‌هه‌په گرت كه ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی له توركیا جێبه‌جێ بكرێت توركیا به‌ره‌و دابه‌شبوون ده‌ڕوات. بیناڵی پێی وایه به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی جێبه‌جێ نه‌كرێ توركیا مه‌ترسی دابه‌شبوونی له‌سه‌ره.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا ئه‌و سیسته‌مه سه‌رۆكایه‌تیه‌ی ئاك پارتی داوای ده‌كات به‌هیچ شێوه‌یه‌ك فیدراڵیه‌تی بۆ هیچ شارێك تێدا نییه، به‌ڵكو هه‌موو توركیا له ژێر یه‌ك ئاڵا ده‌مێننه‌وه.
Bas News-
