په‌يامى يه‌كێتى بۆ ئێران: هاوپه‌يمانى ستراتيژى شيعه‌ين
يه‌كێتى نيشيتمانى كوردستان شاندێكى ره‌وانه‌ى ئێران كرد و له ميانى كۆبوونه‌وه‌ى شانده‌كه له‌گه‌ڵ موحسين ره‌زائيى به‌رپرسى ئه‌نجوومه‌نى دياركردنى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى ئێران، به‌رپرسانى يه‌كێتى رايانگه‌ياندووه، ئێمه هاوپه‌يمانى ستراتيژى شيعه‌ين له به‌غدا.
ئاژانسى هه‌واڵى ميهرى ئێران بڵاويكردووه‌ته‌وه، ره‌زائى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانى به "سته‌ملێكراو" وه‌سفكردووه و وتوويه‌تى: خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان به‌ڕاستی خه‌ڵکی هه‌ژار و سته‌ملێکراوه، ئه‌وان چاویان له هه‌نگاوه‌کانی یه‌کێتییه و هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه، ئێوه و باڵه‌کانی ناو یه‌کێتی ئه‌رکه له سه‌ر شانتان که یه‌کێتی ناو خۆتان بپارێزن.
ره‌زائى ئه‌وه‌شى به شانده‌كه‌ى يه‌كێتى وتووه، كه، "ئێستا عه‌ره‌بستان له دوای ئه‌وه‌یه که له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ستێوه‌ردان بکات و به پشتیوانی له دیموکڕاته‌کان ده‌یه‌وێت ئاسایشی ئێمه تێک بدات. هێزه‌کانی ئێمه له شنۆ و مه‌ریوان تێوه‌گلان".
به گوێره‌ى زانيارى ئه‌و ئاژانسه له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا مه‌لا به‌ختيار به‌رپرسى ده‌سته‌ى كارگێڕى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى رايگه‌ياندووه، "به نیسبه‌ت ئێمه‌وه لامان وایه که داعش هیچی که‌متر له به‌عس نییه. ئێمه رێگه‌یه‌کی دیکه‌مان نییه و ده‌بێت به هاوکاری ئێران داعش له‌ناو ببه‌ین".
هه‌روه‌ها وتويه‌تى: "مام جه‌لال په‌یوه‌ندی نێوان کورد و ئێران به ستراتیژی و گرنگ ده‌زانێت و ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت که ئه‌م په‌یوه‌ندیانه دوای داعش‌یش هه‌ر درێژه‌ی هه‌بێت. به تایبه‌ت په‌یوه‌ندی ئێمه له‌گه‌ڵ شیعه‌ی به‌غدا ستراتیژیه، نه‌ک تاکتیکی".
سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى شه‌ڕى چه‌كدارى لايه‌نه كوردييه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له دژى ئێران، مه‌لا به‌ختیار به موحسين ره‌زائى وتووه: ئێمه له‌م چه‌ند شه‌ڕه‌ی که له سنووره‌کانی ئێران روویاندا، نیگه‌ران بووین و هه‌وڵیشمانداوه که ئه‌م بابه‌ته به ئاشتی چاره‌سه‌ر بکرێت. له ئه‌گه‌ری ئاڵوگۆڕی ژئۆپۆلیتیکی له ناوچه‌که‌دا، به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان و ئاسایشی ئێران له‌به‌ر چاو ده‌گیردرێت. ئێمه له ساڵی ۱۹۷۹وه په‌یوه‌ندی باشمان له‌گه‌ڵ یه‌کتر بووه و پشتیوانی یه‌کتر بووین و ئه‌م ئاسایشه‌ی ئێران له هه‌ر دۆخێک‌دا ببین، ده‌بێت له‌به‌رچاو بگیردرێت".
k24-
