ته‌رمى دوو منداڵ و دايكێك له يهخچاڵدا دۆزرايه‌وه
ته‌رمى دوو منداڵ و دايكهكهيان له ناو به‌سته‌رى يهخچاڵى ماڵيێكدا له دانيمارك دۆزرانه‌وه.
پۆليسى دانيمارك رۆژى دووشه‌ممه له ماڵى په‌نابه‌رێكى سووريايدا، ته‌رمى دوو منداڵ و دايكهيان له ناو به‌سته‌رى يهخچاڵى ماڵه‌كه‌يان دۆزيه‌وه و بۆ دۆزينه‌وه‌ى باوكهكهيان لێكۆڵينه‌وه ده‌ستيپێكردووه.
ژنه‌كه ته‌مه‌نى 27 ساڵه و منداڵه‌كانيان يه‌كێكيان 7 ساڵ و ئه‌وى ديكه‌يان 9 ساڵ بووه.
رووداوه‌كه له شارۆچكه‌ى ئهبينراى دانيمارك روويداوه.
كه‌سوكارى ژنه‌كه په‌يوه‌ندييان به پۆليسه‌وه كردووه و ئاگاداريان كردوون، كه ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه په‌يوه‌ندييان به خزمهكهيانهوه پچڕاوه و چاره‌نووسى نادياره.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا پۆليسى ناوچه‌كه رايگه‌ياندووه، پۆليس چووه‌ته شوقه‌ى ئه‌و هاووڵاتييه په‌نابه‌ره سوورياييه و له ئه‌نجامى پشكنيندا جه‌سته‌ى منداڵ و ژنهكهيان له يهخچاڵدا دۆزيوه‌ته‌وه.
ئه‌و خێزانه له 2015 گه‌يشتبوونه دانيمارك و مافى په‌نابه‌رێتيان به‌ده‌ستهێنابوو.
k24-
