فه‌رەنسا.. له هێرشێکی چه‌کداریدا دوو که‌س بوونە قوربانی
یه‌کیان گولله بەر سینگی که‌وتووه و ئه‌وی دیکه‌شیان گولله بەر قاچی که‌وتووه. ئێستا هه‌ر دوو قوربانییه‌که بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه و وەڵامی پرسیاره‌کانی پۆلیسی فه‌رەنسی ناده‌نه‌وه.
گوته‌بێژی پۆلیسی شاری لیل رایگه‌یاندووه که دۆسیه‌یه‌کی بازرگانی به ماده هۆشبه‌ره‌کان له‌م پەیوه‌ندییه‌دا کراوه‌ته‌وه له پاش وه‌رگرتنی بیر و بۆچوونه‌کانی ده‌یان شاهید ڕووداوه‌کان له کاتی هێرشه چه‌کدارییه‌که‌دا، هه‌روه‌ها لێکۆلینه‌وه‌کان به‌رده‌وام ده‌بن.
به‌پێی لایه‌نه پەیوه‌ندیداره‌کان به‌م دۆسیه‌یه، گه‌ڕه‌گی مووله‌ن، ناسراوه به بازرگانیکردن به ماده هۆشبه‌ره‌کان له شاری (لیل)ی فه‌رەنسا و له چه‌ند مانگی ڕابردوودا ده‌یان کرده‌وه‌ی توندوتیژیی تێدا ئه‌نجام دراوه.
پۆلیسی فه‌رەنسا رایگه‌یاندووه که ئه‌م هێرشه چه‌کدارییه هه‌روه‌ها دەکەوێتە ناو دۆسیه‌ی تێرۆر بۆ مادە قاچاخەکان.
باسنيوز
