مامۆستایانی ئێران خۆپیشاندانیان ساز کرد
بەپێی هەواڵ و زنایریی میدیاکانی مامۆستایان لە بەرانبەر هەڵاواردن و کەمیی داهاتیان لە بەراورد لەگەڵ کارمەند و فەرمانبەرانی دیکەی حکوومەت چەند ساڵێکە ناڕەزایەتی دەردەبڕن و تا ئێستاش ناوەندە حکوومییەکان بۆ چارەسەری گیروگرفتی مامۆستایان، هەنگاوی بەکردەوەی هەڵنەهێناوە .
لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا چەندین کەس لە مامۆستایانی چالاک و ڕێکخەری مانگرتنەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. تاهیر محەممەدی، مەحموود بەهەشتی لەنگروودی دوو کەس لەوانهن، کە دوای دەستبەسەرکرانیان، کۆمەڵێک خۆپێشاندان و مانگرتنی مامۆستایانی لە شارە جیاجیاکانی ئێرانی لێ کەوتەوە.
هەر بەم بۆنەوە کانوونی سینفی مامۆستایان ڕایگەیاندووە کە لە رۆژی چوارشەممە ١٢خەزەڵوەر (2016 -11 -2) بە شێوەیەکی بەربڵاو دەست بە مانگرتن دهکهن و داوایان کردووه سەرجەم مامۆستایانی شارەکانی ئێران لەم خۆپێشاندان و مانگرتنەدا بەشداربن.
باسنيوز
