دوو چەکداری دیکەی سوپای پاسداران لە سووریا کوژران

 دوو چەکداری دیکەی سوپای پاسداران لە سووریا کوژران
بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمیی سوپای ئازادی سووریا، هەروەها هەواڵی چەند ماڵپەڕێکی نێوخۆیی ئێران، ڕۆژی یەکشەممە 2016 -10 -30 دوو چەکداریی دیکەی سوپای پاسدارانی ئێران بەناوەکانی "محەممەد کەیهانی، بەرپرسی ستادی ٨٤ و ٨٨ـی ئەحمەدی نەژاد لە ئەندیمێشک، لە سوریە کوژراوە.



بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕەکانی نێوخۆی ئێران، ئەوە شەشەمین کەس لە ئەندامانی سوپای پاسداران خەڵکی باژێڕی ئەندیمێشکـە کەلە سووریا کوژراوە.



لە ڕاگەیەندراوێکی دیکە سوپای ئازادی سووریا بڵاوی کردووەتەوە کە محەمەدعەلی محەممەدحسێنی، فەرماندەی تیپی تەکاوەری ئیمام سەجادی ئێران لە سووریا و لە کاتی هێرش بۆ حەلەب کوژراوە.



تا ئێستا و لە ماوەی شەش ساڵ شەڕی ناوخۆیی سووریا سەدان چەکدار و فەرماندە و ئەندامی ئێرانی و ئەفغانی و پاکستانیی سوپای پاسدارانی ئێران لە شەڕی سووریا و بۆ مانەوەی ڕژیمی ئەسەد، لە سووریا کوژراون.




باسنیوز
Top