سوریا: چه‌كداران گازی ژه‌هراوییان به‌كارهێناوه
روانگه‌ی سوری بۆ مافی مرۆڤ راپۆرته‌كانی سه‌باره‌ت به ژه‌هراوی بوونی هێزه‌كانی حكومه‌ت له دوو به‌ره‌ی شه‌ڕ پشتڕاست كرده‌وه، به‌ڵام دیار نییه گازی كلۆر هۆكاری ژه‌هراوی بوونیان بێت.
ئاژانسی سانای سوری رایگه‌یاند گرووپه چه‌كداره‌كان به گازی ژه‌هراوی ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون له حه‌مدانییه‌یان تۆپباران كرد.
ته‌له‌فزیۆنی حكومه‌تی سوریا رایگه‌یاند 35 هاووڵاتی سڤیل و سه‌رباز به‌هۆی تووشبوونیان به گازی كلۆر بۆ نه‌خۆشخانه گوازراونه‌تەوە.
له لایه‌كی تره‌وه به‌رپرسێكی سیاسی له گرووپی چه‌كداری فهستهقیم گوتی: "درۆیه".
گرووپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا رۆژی شه‌ممه دژه هێرشێكیان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی حكومه‌ت ئه‌نجامدا بۆ شكاندنی ئه‌و ئابڵۆقه‌یه‌ی به‌سه‌ر ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵات حه‌له‌ب سه‌پاندووه.
كه‌ناڵی RT روسی رایگه‌یاند هێزه‌كانی حكومه‌تی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه زۆربه‌ی ئه‌و ناوچانه‌یان كۆنترۆڵ كرده‌وه كه هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له هێرشی دوێنێدا كۆنترۆڵیان كردبوو.
k24 -
