روحانی: یەكپارچەیی خاكی سووریا و عێراق بۆ ئێران گرنگە
روحانی داوای لە وڵاتانی یەكیەتی ئەوروپا كرد ھەوڵ بۆ راگرتنی یارمەتی بە تیرۆریست لە سووریا بدرێت و فشارەكان بۆسەر تیرۆریستان زیاد بكەن.
مۆگرینی بە مەبەستی تاوتوێ كردنی پرسی سووریا و ناوچە و پەیوەندیەكانی یەكیەتی ئوروپا لەگەڵ ئێران ئێوارەی ھەینی رابردوو گەیشتە تاران.
ئەمە لەکاتێکدایە، عەلی ئەکبەر ویلایەتی، راوێژکاری باڵای ئایەتوڵڵا خامنەیی لە سیاسەتی نێودوەڵاتیدا کە بە سەردانێک لە عێراقە، رایگەیاند: ئەمریکا دەیهەوێ وڵاتێکی دیکە لە باکووری عێراق دروست بکات.
PAYAMNER-
