حه‌شدی شه‌عبی هێڵی سووری توركیای به‌زاند
رۆژنامه‌ی (یه‌نی شه‌فه‌ق)ی توركی له ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، حه‌شدی شه‌عبی به‌ره‌و ته‌له‌عفه‌ر پێشڕه‌وی ده‌كات و ترس هه‌یه كۆمه‌ڵكوژییه‌كی گه‌وره‌ی توركمانه‌كان بكه‌ن، بۆیه پێویسته توركیا هه‌نگاوی پێویست بنێت.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه حه‌شدی شه‌عبی و په‌كه‌كه رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ته‌له‌عفه‌ر له ده‌ستی داعش ده‌ربهێنن، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ش ئه‌و كاته كراوه كه قاسم سوله‌یمان سوپاسالاری ئێران سه‌ردانی سلێمانی كردووه، له‌وێ چاوی به به‌رپرسانی په‌كه‌كه كه‌وتووه و رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ته‌له‌عفه‌ر.
توركیا پێشتریش ئاماژه‌ی بۆ كردبوو نابێ به هیچ شێوه‌یه‌ك په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبی بچنه ناو سه‌نته‌ری موسڵ و ته‌له‌عفه‌ر، چونكه ده‌ترسن شه‌ڕی مه‌زهه‌بی رووبدات. هه‌روه‌ها ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا به ئاشكرا ده‌ڵێ ته‌له‌عفه‌ر برا توركمانه‌كانمانی لێیه و ئه‌گه‌ر حه‌شدی شه‌عبی بچێته ناو ئه‌و شارۆچكه‌یه‌وه كۆمه‌ڵكوژی دژی توركمانه‌كان ده‌كات.
له لای خۆیه‌وه رۆژنامه‌ی (جومهوریه‌ت)ی توركی باسی له رێككه‌وتنی نێوان ئه‌مه‌ریكا و توركیا كردووه به‌وه‌ی رێگه ناده‌ن حه‌شدی شه‌عبی بچێته ناو موسڵ و ته‌له‌عفه‌ره‌وه، به‌ڵام خاوه‌ن به‌ڵێنه‌كه‌ی نه‌بوو.
رۆژنامه‌ی ناوبراو ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریكا و توركیا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هێزی توركیا له باشیك بمێنێته‌وه و خۆیشی قسه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق بكات بۆ رێگه‌دان به مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزه، به‌ڵام له‌و هه‌نگاوه‌شیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوه.
به‌گوێره‌ی گوته‌ی مه‌ولود چاوشئۆغلو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا كه بۆ میدیاكانی توركیای كرد، هه‌ركاتێك هه‌ست بكه‌ن توركمانه‌كانی موسڵ، به تایبه‌تی ته‌له‌عفه‌ر دووچاری كۆمه‌ڵكوژی حه‌شدی شه‌عبی ده‌بنه‌وه، توركیا ریگه‌یان پێنادات و به په‌له رێگه‌یان لێ ده‌گرێت.
باسی له‌وه‌ش كرد بوونی په‌كه‌كه له ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ به لای ئه‌وانه‌وه هێڵی سووره و ناكرێت عێڕاق و ئه‌مه‌ریكا رێگه به بوونی په‌كه‌كه بده‌ن، چونكه دوایی ناچار ده‌بن وه‌كو سووریا ئۆپه‌راسیۆن بۆ ناو خاكی عێراقیش ده‌ست پێ بكه‌ن.
باسنيوز
