فەرماندەیەکی دیکەی سوپای پاسداران لە سووریا کوژرا

فەرماندەیەکی دیکەی سوپای پاسداران لە سووریا کوژرا

ئاژانسی هەواڵی سەر بە دەستەڵاتی دادوەریی ئێران بڵاوی کردەوە، رۆژی چوارشەممەی رابردوو فەرماندەیەکی دیکەی سوپای پاسدارانی ئێران لە سووریا کوژرا.



ئەم هەواڵە پاسدارە کوژراەکەی بە "ئاقای سیمایی" ناساندووە و رایگەیاندووە: لەم داواییانەدا لە سووریا کۆژراوە و پێشتر لەپۆستی فەرماندەی عەمەلیاتی سوپای پاسداران لە رۆژهەڵتی ئێران و بەرپرسی تۆبخانەی لەشکری ٥ی نەسر و بەرپرسی گروپی تۆپخانە و مووشەکەی٦١ی محەڕەم کاری کردووە.

وڵاتانی رۆژئاوا و سعوودیا و دژبەرانی حکومەتی سووریا، ئێران بە پشتگیری‌کردنی بەشار ئەسەد تۆمەتبار دەکەن و ئێرانیش دەڵێ پاسدارانی ئەم وڵاتە لەسەر داوای حکومەتی سووریا وەک راوێژکاری سەربازی و پاێزەرانی مەزاگە شیعەکان بەشداری شەڕی سووریان.
Payamner-
Top