وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له به‌شداركردنى توركیا له رزگاركردنى موسڵ هۆشدارى دا
به پێى ئاژانسى هه‌واڵى ئیسناى ئێرانى؛ به‌هرام قاسمى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ؛ له كۆنفرانسى رۆژنامه‌وانى هه‌فتانه‌ى خۆى له‌باره‌ى به‌شدارى كردنى توركیا له ئۆپه‌ڕاسیۆنى رزگاركردنى موسڵ له ده‌ست تیرۆریستانى داعش رایگه‌یاند: كه هه‌ر وڵاتێك كه به‌نیاز بێت له ئۆپه‌ڕاسۆنى رزگاركردنى موسڵ به‌شدار بێت؛ پێویسته كه به ره‌زامه‌ندى حكومه‌تى عێراق بێت، هیچ وڵاتێك ناتوانێت به بێ ره‌زامه‌ندى عێراق له‌و ئۆپه‌ڕاسۆنه‌دا به‌شدار بێت.
ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكى گونجاو نییه و مه‌ترسیه‌كى گه‌وره‌یه كه ده‌توانێت رێ بۆ وڵاتانى تریش خۆش بكات كه ئه‌و بابه‌ته له‌به‌رچاو نه‌گرن.
به‌هرام قاسمى جه‌ختى له‌وه كرده‌وه؛ كه به هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵ ناكرێت كه وڵاتێك به بیانوى به‌ره‌نگاربوونه‌وه له گه‌ڵ تیرۆریزم و هه‌ر تاوانێكى تر سه‌روه‌ى خاكى وڵاتانى تر پێشیل بكات و یه‌ك لایه‌نه هه‌ڵسوكه‌ت بكات .
شایه‌نى باسه حكومه‌تى عێراق خوازیاره كه هه‌رچى زووه‌ه هێزه ئه‌منییه‌كانى توركیا خاكى عێراق به‌جێبهێڵن.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه دۆینێ دووشه‌ممه تۆپخانه‌ى سوپاى توركیا بنكه و باره‌گاكانى داعشیان له ده‌ورووبه‌رى موسڵ بۆردومان كرد و ژماره‌یه‌ك له تیرۆیستانى داعشیان كوشت.
Kurdistan-
