وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ئەمریکا خەڵاتی "چەتم‌هاوس"یان بردەوە

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ئەمریکا خەڵاتی

وەزیرانی دەرەوەی ئێران ئەمریکا، محەمەد جەواد زەریف و جۆن کێری، بە یەکەوە خەڵاتی ساڵانەی دامەزراوەیەکی ناحکومی بەریتانیا بە ناوی "چەتم هاوس"یان بردەوە.



چەتم هاوس، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: ئەم خەڵاتە بە هۆی هەوڵی بەردەوامی زەریف و کێری بۆ بەئەنجام‌گەیاندنی رێککەوتنی ناووکی ئێران و وڵاتانی پێنج کۆیەک و چارەسەرکردنی دژاواترین کێشەی نێودەڵەتی لە سەدەی ٢١ دا بەم دوو وەزیرە دراوە.

ئەم دامەزاوەیە کە دامەزراوەی پاشایەتیی پێوەندییە نێودەوڵەتییەکانە، بەڵام بە ناوی چەتم هاوس ناسراوە و بە ئامانجی لێکۆڵینەوە لە بارەی تێگەیشتن لە کاروباری نێودەوڵەتی و گۆڕانکارییەکانی جیهان چالاکە. چەتم هاوس هەموو ساڵێک کەسان یان ئەو رێکخراوانە خەڵات دەکات کە زۆرترین کاریگەرییان لەسەر پێوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا هەبووە.

جگە لە زەریف و کێری، لۆران فابیۆسی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا و ئاتاهیرو جەگا سەرۆکی لیژنەی هەڵبژاردنەکانی نایجیریاش لە خشتەی بەربژێرانی خەڵاتی ئەم ساڵی چەتم هاوس دابوون.
Payamner-
Top