رۆژنامەکانی ئینگلتەرا نازناوی مۆرینیۆ دەگۆڕن
لەمانشێتی ئەمڕۆی رۆژنامەکانی ئینگلتەرا زۆرترین رەخنە لە جۆزێ مۆرینیۆ راھێنەری یانەی مانشستەر یونایتد گیراوە و ھەندێکێان نازناوەکەیان لە سپێشەل وەن گۆڕی ..
دوای دۆڕانی بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ بەرامبەر بە یانەی چێلسی و رۆژنامە دەیلی تەلەگراف نازناوی مۆرینیۆ لە سپێشەل وەن گۆڕی بۆ "زەلیل " ...
ھەروەھا رۆژنامەی دەیلی میرۆری مانشێتەکەی بەشێوەیەک داڕشتبوو کە لەسەر زاری مۆرینیۆ گووتبووی : کۆنتی زەلیلی کردم ..
ھەروەھا رۆژنامەکە نووسیوویەتی : ئایا مۆرینیۆ بووتە پیاوەکەی دوێنێ کە ناتوانێت بەسەر راھێنەرە نوێیەکان زاڵ بێت ..
ھەروەھا رۆژنامە زەسەن لەلای خۆیەوە نووسیوویەتی : مۆرینیۆ لە دوایین ٢٧ یاری کە وەک راھێنەر بووە لە پریمەرلیگ , ١٣ یاری دۆڕاوە , بەڵام کاتی خۆی لە ١٣٥ یاری تەنھا ١٣ دۆڕانی ھەبوو ..
Payamner-
