دۆناڵد ترامپ: کارەساتێکی گەورە لەمووسڵ روو دەدات
دۆناڵد ترامپ، کاندیدی کۆمارییەکان لە تویتێکدا لە لاپەڕەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر لە باسی رزگارکردنەوەی مووسڵ، رایگەیاندووە، رزگارکردنەوەکە دەبێتە کارەساتێکی تەواو بەسەر شارەکە.
دۆناڵد ترامپ ئاماژەی بەوەش داوە، کە پێشتریش هۆشداریی داوەتە حکوومەتی وڵاتەکەی لەبارەی شەڕی مووسڵ و رایگەیاندووە، ”ئەمریکا چەند گەمژەیە“.
بڕیارە رۆژی 8ـی تشرینی دووەمی 2016، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەڕێوەبجێت و سەرۆکی هەڵبژێردراویش، لە مانگی کانوونی یەکەمی 2017 دەست بەکار دەبێت.
باسنیوز
