سەرۆک کۆماری پێشووی میسر بە 20 ساڵ زیندانی سزا دەدرێت

 سەرۆک کۆماری پێشووی میسر بە 20 ساڵ زیندانی سزا دەدرێت
دادگایەکی میسر سەرۆک کۆماری پێشووی ئەو وڵاتە بە 20 ساڵ زیندانی سزا دەدات.

پێشتر داگای تاوانەکانی قاهیرەی پایتەختی میسر بڕیاری کۆتایی لە بارەی کەیسی توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران لەلایەن محەمەد مورسی، سەرۆک کۆماری پێشووی میسر دا بە 20 ساڵ زیندانی کردن.

دوای بڕیاری دادگای تاوانەکان، رۆژی شەممە 22ـی تشرینی یەکەمی 2016، دادگای تێهەڵچوونەوەی میسر بڕیارەکەی پەسەند کرد و رایگەیاندووە، کە بڕیارەکە کۆتاییە و هیچ تانەیەک لە خۆ ناگرێت.

عەبدولفەتاح سیسی پێشتر وەزیری بەرگریی بوو، لە مانگی تەممووزی 2013 کودەتای بەسەر محەمەد مورسی، سەرۆک کۆماری میسر و سەرکردەی باڵای ئیخوان موسلیمینی میسر کرد و خۆی وەک سەرۆک کۆماری میسر ناساند.

دوای سەرکەوتنی عەبدولفەتاح سیسی، پەرلەمانی میسر یاسایەکی دەرکرد، کە تێیدا ئیخوان موسلیمینی وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی ناساند و دواتریش سعودیە و ئیمارات بە هەمان شێوە رێکخراوەکەیان بە تیرۆریست ناساند.












باسنيوز
Top