واتسئاپ وەک سناپچاتی لێهات
کۆمپانيای فەيسبوک بەردەوامە لەبەکارهێنانی تايبەتمەندييەکانی سناپچات بۆ ئەو ئاپانەی لەلايەن ئەوانە گەشەی پێدەدەن، پاش ئەوەی تايبەتمەندييەکی سناپچاتی بۆ ئينستاگرام و بەرنامەی فەيسبوکی زيادکرد لە ئێستاشدا بۆ واتسئاپی زيادکرد.
تايبەتمەندييەکەش بريتييە لە نووسينی راستەوخۆ و دانانی ئيمۆجی و کێشانی وێنە لەسەر وێنە و ڤيديۆکان لەوکاتەی بتەوێت بۆ هاوڕێکانتی بنێريت و بڵاويبکەيتەوە، کە لە بنەڕەتدا هی سناپچاتە و تايبەتە بەو کۆمپانيايە.
Xandan-
