یه‌که‌م شاری گه‌وره‌ی ئۆرارتوویی له ده‌ڤه‌ری ورمێ دۆزرایه‌وه
به ڕاپۆرتی ماڵپەڕی میهر، له یه‌که‌مین خولی هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئاسه‌واره مێژووییه‌کانی گوندی چورهس له ورمێ که به هاوکاریی دێرینهناسهکانی ئێران و نه‌مسا ئه‌نجام بوو، گه‌وره‌ترین شاری سەردەمی مێژوویی ئۆرارتوویی دۆزرایه‌وه.
ته‌پۆڵکه‌ی چایپاره لە 600 مه‌تریی گوندی چورهسه و ڕووبه‌ره‌که‌ی 400 له 200 مه‌تره که له ساڵی 2002 دۆزرایه‌وه.
گوندی مێژوویی چورهس له هه‌شت کیلۆمه‌تری ناوه‌ندی چایپارهیه و ئه‌م ته‌پۆڵکه‌یه زیاتر له ۵ هه‌زار ساڵ مێژووی هه‌یه.
له‌م ته‌پۆڵکه‌دا زیاترین ئاسه‌وار دۆزراوه‌ته‌وه که به‌شێکیان ئاسه‌وای ئهرمەنییهکانی ناوچه‌که‌ن. هه‌روه‌ها له‌م ته‌پۆڵکه‌دا قه‌ڵایه‌کی مێژوویی دۆزراوه‌ته‌وه که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ئۆرارتووهکان و ته‌نانه‌ت قه‌ڵاکه تاکوو دوای ئیسلامیش هه‌ر به‌کار هاتووه.
ئه‌مساڵ بۆ یه‌که‌مین جار به هاوکاریی دێرینهناسه نه‌مساییه‌کان یه‌که‌مین هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئاسهوارکانی ئه‌م ته‌پۆڵکه‌یه ئه‌نجام درا، که به‌هۆی ئه‌م ههڵدانهوەوە گه‌وره‌ترین شاری سه‌رده‌می ئۆرارتووییهکانی تێیدا دۆزایه‌وه.
ئۆرارتووهکان یه‌کێکن له کۆنترین خه‌ڵکانی ناوچه‌کانی کوردستان که کاتی خۆی له ئازەرهبایجان، ڕۆژهه‌ڵاتی ئاناتۆلی، کوردستانی باکوور (به‌تایبه‌ت ده‌ورووبه‌ری وان) و ئه‌رمه‌نستان ژیاون و به ڕه‌گه‌ز ئه‌رمه‌نه‌کان و گورجییه‌کان ده‌چنه‌وه سه‌ر ئۆرارتووییه‌کان. ئۆرارتووییه‌کان له ۱۵۰۰ ساڵ به‌رله لەدایکبوونی مه‌سیح تاکوو ۶۰۰ ساڵ به‌رله زایین له‌م ناوچه‌یه‌دا حوکمیان کردووه.
سێهه‌مین ناوچه‌ی گه‌وره‌ی ئاسه‌واریی ئۆرارتووییه‌کان له قه‌ڵای به‌ستام دایه، به‌ڵام له ته‌پۆڵکه‌ی چایپاره ئاسه‌وار دۆزراوه‌ته‌وه که ۸ هه‌زار ساڵ پێشینەی هه‌یه. شتی وه‌ک ئامێره به‌ردینه‌کان که زۆر کۆنن، ئه‌مه‌ش نیشانی ده‌دات که ئه‌م ته‌پۆڵکه‌یه که هه‌ر له سه‌ره‌تای ژیانی ڕاوچییهتیهوه تاکوو دوای ئیسلام گرنگی بووه و خه‌ڵکی تێدا ژیاوه.
ناوچه‌ی چایپاره ده‌کەوێته نێوان شاره‌کانی چالدۆران، ماکو، ش‌وت، پولده‌شت و خۆی که زۆربه‌ی دانیشتوانی گونده‌کانی ئه‌م شارانه کوردن. پارێزگای ورمێ به‌گشتی یه‌کێکه له‌و ناوچه گرنگانه‌ی که ئاسه‌وار و ژیار و شارستانیەتی ئۆرارتووی تێدایه و له جیهاندا گرنگییه‌کی تایبه‌تی پێده‌درێت.
باسنيوز
