دەنگی ئەمەریکا: کەسێکی نزیکی خامنەیی دەستدرێژیی کردووەتە سەر قوتابییەکانی

 دەنگی ئەمەریکا: کەسێکی نزیکی خامنەیی دەستدرێژیی کردووەتە سەر قوتابییەکانی
بەپێی ڕاپۆرتێکی بەشی فارسیی دەنگی ئەمەریکا سەعید تووسی، کەلە میدیاکانی ئێران بە قورئان خوێنی نێودەڵەوتی و یەکێک لە کەسە نزیکەکانی عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی دەناسرێت، دەستدرێژیی سێکسیی کردووەتە سەر شاگردەکانی.

ئەو کارناسەی بواری قورئان کە کەسێکی باوەڕ پێکراوی خامنەییە و لەژێر چاودێریی ئەودا سەردانی زیاتر لە 20 وڵاتی کردووە و فەرهەنگی قورئانی بڵاو کردووەتەوە، ئیستا وەک کارناسی ناوەندی گەنجانی کۆمەڵەی قورئانی ئێران کە سە بە ئەنجومەنی باڵای قورئانە و لەژێر چاودێریی خامنەیی دایە، لە تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران سەرقاڵی کارە.

لە ڕاپۆرتەکەدا کە بە دەنگ لەگەڵ چەند کەس لە قوتابییەکان قسە کراوە هاتووە "قوتابییەکان کە تەمەنیان لە نیوان 11 و 13 ساڵدا بووە لەگەڵ کەسوکاری خۆیان سکاڵایان کردووە کەلە بەیتی ڕێبەری کەسێک بەناوی سەعید تووسی دەستدرێژی دەکاتە سەر منداڵان و ئەگەر ئەو کەسە تۆبە بکات، ناسی پارێزراو دەبێت، ئەم پرسە لەلای ئەنجومەنی باڵای قورئانی ئێرانەوە تەنیا بە تۆبەکردنی کەسەکە کۆتایی پێدێت، بەڵام تووسی پاش تۆبەنامەکەش هەر درێژە بە کارەکەی دەدات."

منداڵێکی 13 ساڵە دەڵێت "هەندێکیان لەبەر ئابڕوو و ناو و کەسایەتییان ناوێرن سکاڵا بکەن، بەڵام کاتێک دەبینن ناکرێ ئەم کێشەیە لەڕێگەی ئەنجومەنی باڵای قورئانەوە چارەسەر بکرێت، پرسەکە لەگەڵ بنەماڵەکانیان باس دەکەن."

ئەو قوتابییە دەڵێت "کاتێک باوکی بەمەی زانیوە لەگەڵ کەسوکاری منداڵانی دیکە کە دەسترێژییان کراوەتە سەر کۆ دەبنەوە و بڕیار دەدەن بەکۆمەڵ سکاڵا لەدژی تووسی تۆمار بکەن."

دەگوترێ ٩ سیدی لە هەموو ئاخاوتنی سەعید تووسی کە تێیدا پەیوەندیی ناتەندروستی لەگەڵ قوتابییەکانی هەبووە، ڕادەستی دەزگای دادوەری دەدەن، مندڵەکان چەندین بەڵگەی دیکەی وەک کۆپیی تۆبەنامەکانی تووسی، کورتەنامەکانی بۆ مێرمنداڵەکان و قسە و لێدوانی داواکاران کۆ دەکەنەوە و ڕادەستی دادوەری دەکەن."

ئەو منداڵە لە درێژەدا دەڵێت "ئەو منداڵانەی کە دەستدرێژژان کرابووە سەر زۆر بوون، بەڵام هەندێکیان لە ترسی ئابڕووی خۆیان و بنەماڵەکەیان ئامادە نەبوون سکاڵا بکەن و گوتیان لە دادگا وەک شایەتحاڵ ئامادە دەبن."

پاش پێنج مانگ دۆسیەیەک دەکرێتەوە و سەرەنجام دۆسیەی تاوانباریی ئەو کەسە دەکرێتەوە، بەڵام ماوەیەکی زۆرە بە هۆکاری ناڕوون بیدەنگیی لێ کراوە و تەنیا منداڵەکان و بنەمالەکانیان بێ چارەنووس ماونەتەوە.

لەم ڤیدیۆیەی دەنگی ئەمەریکادا کە بە فارسییە چەند کەس لە قوتابییەکان باس لە پرسەکە دەکەن.









باسنيوز
Top