ئه‌ردۆگان: له باشیك ناكشێینه‌وه و ڕازیش نابین موسڵ ڕاده‌ستى توندڕه‌وه‌كان بكرێت
ئاژانسى "ئه‌نادۆلۆ"ــى فه‌رمى له‌سه‌ر زارى ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆكى توركیا، بڵاوی كرده‌وه، كه ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى توركیا پێشنیازێك له كۆبوونه‌وه‌ى لۆزان ده‌خاته ڕوو.
ئه‌ردۆگان، ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت :" كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕ‌ازى نابن شارى موسڵ ڕا ده‌ستى داعش یان هه‌ر ڕێكخراوێكى توندڕه‌وى دیكه بكرێت".
ئاماده‌یی خۆیانى ده‌ربڕى بۆ له‌ناوبردنى داعش و هه‌ر ڕێكخراوێكى توندڕه‌وى دیكه "به‌هاوكارى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى".
ئه‌ردۆگان جه‌ختیشی كرده‌وه، :" سه‌باره‌ت به بنكه سه‌ربازییه‌كه‌مان له باشیك، ئه‌و بنكه‌یه ده‌مێنێته‌وه، چونكه باشیك وه‌ك گره‌نتییه‌كه بۆ توركیا له به‌رامبه‌ر هه‌ر هێرشێكى تیرۆریستى".
باسنيوز
