بی بی سی له‌جیاتی وێنه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی سكۆتلاند گۆریلایه‌ك نیشان ده‌دات

بی بی سی له‌جیاتی وێنه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی سكۆتلاند گۆریلایه‌ك نیشان ده‌دات


لە بەرنامەی بەیانیانی "برێكفاست" ی بی بی سی، لە ھەواڵێك دەربارەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی سكۆتلاند، لە بری نیشاندانی نیكۆلا ستێرجن، سه‌رۆك وه‌زیرانی سكۆتلاند، ڤیدیۆی گۆڕیلایەكی ھەڵاتووی باخچەی ئاژەڵانی لەندەنیان نیشاندا.

نیشاندانی گوڕێڵاكە دەنگۆ و كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا ھێنا، چونكە بی بی سی، بە بەردەوامی لەلایەن سكۆتلاندییەكان بە دژایەتی كردنی سكۆتلاند و سەربەخۆیی ئەو گەلە تۆمەتبار دەكات.

پێشكەشكارەكانی برێكفەست، لە دوای نیشاندانی ڤیدیۆكە، داوای لێبوردنیان كرد و ئەوەیان دووپاتكردەوە، ڤیدیۆكە ھی گوڕێلایەكی ھەڵاتوو بووە، كە لە بەرنامەكەدا باسی دەكەن.

ھەرچەندە لە كاریی میدیای ھەڵە روودەدەن، بەڵام ئەو ھەڵەیە لە كاتێكدایە كە نیكۆلا ستێرجن سه‌رۆك وه‌زیرانی سكۆتلاند دوێنی پرۆژەی سەربەخۆیی و ریفراندۆمی دووەمی راگەیاند، بۆ ئه‌وه‌ی سكۆتلاند له‌ به‌ریتانیا جیاببێته‌وه‌.
K24-
Top