بەشار ئەسەد: کوردانی سووریا سەربەخۆییان ناوێت
بەشار ئەسەد، سەرۆکی رژێمی سووریا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی (کۆمسۆمۆلسکایا پراڤدا)ی رووسی رایگەیاندووە، کە گفتوگۆیان لەگەڵ بەرپرسانی کوردستانی رۆژئاوا هەیە و چەکی بۆ دەسەڵاتدارانی ئەو پارچەیەی کوردستان ناردووە.
بەشار ئەسەد ئاماژەی بەوە کردووە، کە لە شەڕی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش، رژێمەکەی هاوکاریی پارتی یەکێتیی دیموکراتی (پەیەدە)ی کردووە و چەکی بۆ ناردووە.
سەرۆکی رژێمی سووریا هەروەها رایگەیاندووە، کە زۆرینەی کوردانی کوردستانی رۆژئاوا نایانەوێ لە سووریا جیاببنەوە و سەربەخۆییان ناوێت.
باسنيوز
