چوار وڵاتی عەرەبی لەبارەی زیادبوونی دەستتێوەردانی ئێران لە ناوچەکە هوشدارییان دا
ئەم لیژنەیە کە لە وەزیرانی دەرەوەی سعوودیا، ئیمارات، بەحرەین و میسر پێکهاتووە، لە بەیاننامەیەکدا لە بارەی پەرەسەندنی هەمەلایەنەی دەستتێوەردانەکانی ئێران لە نێوخۆی وڵاتانی عەرەبی بە تایبەت لێدوانە هاندەرانەکانی بەرپرسانی ئێران، هۆشداریی دا.
لەم بەیاننامەیەدا هەروەها داوا لە ئێران کراوە، واز لە پشتگیریکردنی وەک ئەوان دەڵێن، 'گروپە تیرۆریست و تێکدەرەکان" بهێنێت.
ئێران، بەردوام تۆمەتەکانی وەڵاتانی عەرەبی، بەتایبەت وڵاتانی کەنداوی فارسی لە پێوەندی لەگەڵ دەستتێوەردان لە نێو خۆی وڵاتانی دیکە رەت کردووەتەوە و لە بەرانبەردا هەندێک لەو وڵاتانەی بە پشتیوانیکردن لە گروپە تۆندڕۆکان و پەرەپێدانی گرژییەکان تۆمەتبار کردووە.
لە بەیاننامەی لیژنەی چوار وڵاتە عەرەبەکەدا، دەستێوەردانی بێ پاساوی ئێران لە بەحرەین، یەمەن. سوریا و هەروەها داگیرکردنی سێ دوڕگەی ئیماراتی عەرەبی شەرمەزار کراوە.
