پۆلیسی ئەمریکا رایگەیاند، هێرشەکەی کلووپی شەوانەی فلۆریدا تیرۆریستی نەبووە

پۆلیسی ئەمریکا رایگەیاند، هێرشەکەی کلووپی شەوانەی فلۆریدا تیرۆریستی نەبووە
بەرپرسانی پۆلیسی شاری "فۆرت مایەرز"ی ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا رایگەیاند: تەقەکردن لە کلووپێکی شەوانە لەم شارە کاری تیرۆریستی نەبووە.

بە پێی ئاخرین راپۆرتەکان، قوربانیانی ئەم تەقەکردنە کە سەرلەبەیانیی رۆژی دووشەممە بە کاتی خۆجێی، دوو گەنجی ١٤ و ١٨ساڵی بوونە و لانیکەم ١٤ کەسی دیکەش بریندار بوونە.

پۆلیس دەڵێ: گەڕان و پشکنین بۆ دەستگیرکردنی گومانلێکراوان بەردەوامە. هەندێک لە دەزگاکانی راگەیاندن رایانگەیاندبوو، تا ئێستا دووکەس بە گومانی پێوەندی هەبوون بەم تەقەکردنە دەستگیر کراون.
Top